|
|
![]() |
||||||
|
|
|||||||
کۆمپانیای سابات بۆ بازرگانی گشتی |
||||||||||||||||||||
|
کۆمپانیای سابات له ساڵی 2005 له کوردستانی عێراق دامه‌زراوه‌و له ساڵی 2008 دا به‌رفراوانکراوه بۆ تورکیا. کۆمپانیا له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا گه‌شه‌ی کردووه‌و له زۆر بواری جیاوازدا کاری کردووه‌و کار ده‌کات، هه‌روه‌کو بازرگانی سیرامیک و مۆبیلیات و ئامێری مۆبایل و جلوبه‌رگی تازه‌ی ئه‌وروپی و کاڵای له‌نگه به جلوبه‌رگو پێڵاو‌و جانتاو یاری منداڵان‌و تابلۆ‌و کاره‌بایات و شوشه‌واته‌وه. باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمپانیا له کوردستانه (هه‌ولێر) و له ئه‌وروپاش باژێڕی مێرسینه له تورکیا. لقاکانی کۆمپانیا له شاره‌کانی سلێمانی و ستۆکهؤڵم و کۆپنهاگن ده‌گرێته‌وه و نوێنه‌ری خۆی هه‌یه. به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیا له ووڵاتی سوید و نه‌رویج و هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیاوه دێته‌کوردستانه‌وه. به‌هۆی فراوانبوونی بازرگانی کۆمپانیاو زیادبوونی ژماره‌ی کۆنته‌ینه‌وه، کۆمپانیا له به‌رنامه‌یدایه تاکو سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ژماره‌ی تڕێله‌کانی بارگواستنه‌وه به ٢ تڕێله‌ی دیکه زیادبکات. کۆمپانیاکه‌مان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه هه‌روه‌ک بنیاتنانی باخێکی زه‌یتون به ڕووبه‌ری زیاتر له شه‌ست دۆنم له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی. به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی کۆمپانیا له‌م بواره‌دا، به‌رنامه‌ی داهاتوو له‌به‌رده‌ستدایه بۆ بنیاتنانی باخێکی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه له شاری هه‌ولێر. وه هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی کۆمپانیادایه که له ساڵی داهاتوودا (2011) باڵه‌خانه‌یه‌ک له ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێری پایته‌ختدا دروستبکات تکایه هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه ده‌رباره‌ی زانیاری زیاتری کۆمپانیا یاخود هه‌ر بۆچونێکی دیکه ده‌رباره‌ی کاروبار، بێ سڵکردنه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ ده‌نگی خۆتمان پێبگه‌یه‌نه له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی لای خواره‌وه، یاخود به‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی که له په‌یوه‌ندیدا ده‌یدۆزیته‌وه. E-mail: info@sabatcompany.com
|
Sabat
Company for Worldwide Trading
Info master: Mariwan and Hassan
Tel. 0047-97 429 859
0044-702 864 1567
Fax: 0046-8-65 64 542
![]()
Webmaster: Mariwan